Yunus Kaymaz
24 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2022
دۆحە – AA
لە میانی یارییەکانی کۆمەڵەی دووەمی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا، سبەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
رووبەڕووبوونەوەکە کاتژمێر ٢٢:٠٠ لە یاریگای ئەلبەیت بەڕێوەدەچێت و لەلایەن ناوبژیوانی ڤێنێزوێلایی، ژیزو ڤالێنزوێلاوە بەڕێوە دەبرێت.
ئینگلتەرا لە یەکەم یاریی ئەم گرووپەدا، بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئێرانی بردەوە و ئەمریکا لەگەڵ وێڵز بە تۆمارکردنی یەک گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ یەکسانبوون.
ئەگەر ئینگلتەرا بتوانێت سەرکەوتن لە یارییەکەی سبەیدا بەدەست بهێنێت، ئەوا دڵنیا دەبێتەوە لەوەی دەتوانێت ئەم قۆناغە ببڕێت.