Hilmi Sever,Muhammet Ali Kemal
17 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2018
مۆسكۆ- AA
له میانی یارییه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كانی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیادا، ئه‌مڕۆ سێ یاریی له گرووپه‌كانی E و F به‌ڕێوه‌ده‌چن.
له یاریی یه‌كه‌مدا له گرووپی E هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆستاریكا و سربیا له شاری سامارا به‌ره‌وڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه. یارییه‌كه كاتژمێر ١٦:٠٠ له یاریگای سامارا ئارێنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هەروەها له یاریی دووه‌مدا كه یه‌كه‌م یاریی گرووپی Fه، ئه‌ڵمانیا له یاریگای لوژنیكی له مۆسكۆ به‌ره‌وڕووی مه‌كسیك ده‌بێته‌وه و یارییه‌كه كاتژمێر ١٨:٠٠ ده‌ستپێده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل كه وڵاته‌كه‌یان میوانداریی مۆندیالی رابردووی كردووه له میانی یارییه‌كی گرووپی Eدا، به‌ره‌وڕووی سویسرا ده‌بێته‌وه. یارییه‌كه له یاریگای رۆستۆڤ و كاتژمێر ٢١:٠٠ ده‌ستپێده‌كات.