Abdullah Shukur
18 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2018
گۆلگۆگراد - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠١٨ی رووسیا ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و تونس رووبەرووی یەک بوونەوە.
لە گێمی یەکەم یارییەکەدا و بە دیاریکراوی لە خولەکی ١١ دا، ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا گۆڵێکی تۆمار کرد و بە ئەنجامی ١-٠ پێشکەوت.
ھاوکات لە خولەکی ٣٥ی یارییەکەدا ھەڵبژاردەی تونس بە لێدانێکی سزا ئەنجامی یارییەکەی یەکسان کردەوە.
دواتریش، لە گێمی دووەمدا ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا لە خولەکی ١ی زیادکراوی یارییەکەدا گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و بەم ھۆیەوەش ھەڵبژاردەی ئینگڵتەرا بە ئەنجامی ٢-١ بەسەر ھەڵبژاردەی تونس سەرکەوت.