دۆحە - AA
لە میانی جامی جیهانیی "FIFA" قەتەر ٢٠٢٢دا، سبەی هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و وێڵز لە کۆمەڵەی دووەم رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
یارییەکە کاتژمێر ۱۳:۰۰ بە کاتی هەولێر، دەست پێ دەکات و لەلایەن ناوبژیوانی گواتیمالایی، ماریۆ ئێسکۆبارەوە بەڕێوە دەبرێت.
هەڵبژاردەی وێڵز بۆ جاری دووەمە بەشداری مۆندیال دەکات و لە یەکەم یاری کۆمەڵەی دووەمدا، بە گۆڵێکی یاریزان، گارێس بێڵ کە لە کۆتا خولەکدا تۆماری کرد، لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەمریکا یەکسان بوو.
لە دووەم یاریشدا، بڕیارە وێڵز رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران ببێتەوە کە لە یەکەم یارییدا بە ئەنجامی ٦-۲ بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا شکستی هێنابوو.