Nuri Aydın
13 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) له جیهاندا، ٥٣ ملیۆنی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه، بڵاویکردەوە کە تا ئێستا، ٥٣ ملیۆن و دوو هه‌زار و ١٧٦ كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، هه‌روه‌ها یه‌ك ملیۆن و ٢٩٧ هه‌زار و ٤٧٥ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها تا ئێستا ٣٦ ملیۆن و ٩٢٢ هه‌زار و ١٨١ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ریی كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا کە تا ئێستا، ١٠ ملیۆن و ٨٣٩ و ٢٦٩ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه.