Nuri Aydın
28 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رانسه‌ری جیهان دوای تووشبوونیان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "Worldometers" تایبه‌ت به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان له جیهاندا به ڤایرۆسه‌كه بۆ چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار و ٢٧٠ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
زۆرترین ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان له ئه‌مریكا تۆماركراوه و ٦٥٣ هه‌زار و ٤٠٥ كه‌س له‌وێ به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. به دوای ئه‌مریكایشدا به گیانله‌ده‌ستدانی ٥٧٨ هه‌زار و ٣٩٦ كه‌س به‌ڕازیل له ریزی دووه‌م و به گیانله‌ده‌ستدانی ٤٣٧ هه‌زار و ٤٠٣ كه‌سیش هیندستان له ریزی سێیه‌مدا دێت. هه‌روه‌ها به گیانله‌ده‌ستدانی ٢٥٧ هه‌زار و ١٥٠ كه‌س مه‌كسیك، به گیانله‌ده‌ستدانی ١٩٨ هه‌زار و ١١٥ كه‌س پێرۆ له ریزی چواره‌م و پێنجه‌مدا دێن.
تا ٢٧ی ئابیش ٥٥ هه‌زار و ٧١٣ تووشبووی كۆرۆنا له توركیا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه بۆ یه‌كه‌مجار له كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا له چین سه‌ریهه‌ڵدا، به زیاتر له ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبوویه‌وه.
له كاتێكدا له سه‌رتاسه‌ری جیهان ٢١٦ ملیۆن و ٣٣٢ هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون، ١٩٣ ملیۆن و ٣١٧ هه‌زار و ٢٣٧ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه.
هێشتا ١٨ ملیۆن و ٥١٣ هه‌زار و ٥٩١ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.