Ata Ufuk Şeker,Hemın Othman Mohammed
08 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2016
بڕۆكسل - AA
نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ و به‌ره‌وسه‌ره جگه‌ره ده‌كێشن.
ده‌زگای ئاماری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، زانیاری ساڵی 2014ی له‌باره‌ی به‌كاربردنی جگه‌ره له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا خسته‌ڕوو.
به‌پێی زانیاریه‌كه، نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری دانیشتوانی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه ته‌مه‌نیان له 15 ساڵ و به‌ره‌وسه‌ره جگه‌ره ده‌كێشن.
له كاتێكدا له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا %76ی دانیشتوان جگه‌ره ناكێشن، رێژه‌ی به‌كارهێنانی رۆژانه‌ی جگه‌ره %19.2ه و، رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی ناوبه‌ناو جگه‌ره ده‌كێشن %4.7ه.
له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، %28.7ی پیاوان جگه‌ره ده‌كێشن، ئافره‌تانیش %19.5.
له‌نێو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا، بولگاریا به‌رزترین رێژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره‌ی تێدایه، كه %34.8ی دانیشتوانه‌كه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن. دوای ئه‌ویش یۆنان دێت به‌رێژه‌ی %32.6 و نه‌مسا به‌ریژه‌ی %30.
له كاتێكدا ریژه‌ی به‌كارهێنه‌رانی جگه‌ره له ئه‌ڵمانیا %21.7، له فه‌ڕه‌نسا %28.3، له به‌ریتانیا %17.3، له ئیتاڵیا %22.7 و له ئیسپانیا %25.3ه.
نزمترین رێژه‌ی جگه‌ره كیشان له‌نێو وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا له سویده، كه %16.7ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌یكێشن.
هه‌مان ئامار ئاماژه به رێژه‌ی جگه‌ره‌كێشان ده‌كات له توركیادا و ده‌ریده‌خات كه %32.5ی دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌یكێشن. له توركیادا %47.4ی پیاوان جگه‌ره ده‌كێشن و ئافره‌تانیش %17.9.