Abdulhameed Husseın Karam
12 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2021
ھەولێر - AA
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)ی بڵاوکردەوە.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦٦ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە زۆرترین ژمارەیان لە ھەولێر بووە بە ١٧٠ تووشبوو، ٨٨ لە سلێمانی، ٩٣ لە دھۆک، ١٣ کەس لە گەرمیان، دوو لە راپەڕین.
وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٥٦ کەس چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە٦٧ کەس، لە ھەولێر ٥١ کەس، سلێمانیش ٣٨ کەس.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیش لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، یەک کەس لە ھەولێر و یەک کەسیش لە سلێمانی.
بەپێی ئاماری گشتی وەزارەتی تەندروستی تا ئێستا یەک ملیۆن و ٢٦٢ ھەزار و ٣٠٦ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە تا ئێستا ١١٢ ھەزار و ٢٤٣ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەو ژمارەیەش ١٠٥ ھەزار و ١٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و سێ ھەزار و ٥٠١ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان.
ھەروەھا سێ ھەزار و ٥٥٣ کەس لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.