Abdullah Shukur
17 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 18 ئاب 2016
کۆڵن - AA
فێستیڤالی لایەنگرانی پەکەکە لە ژێر ناونیشانی "فێستیڤالی رۆشنبیری نێودەوڵەتی کورد" کە بڕیاربوو لە یاریگایەکی کۆڵن رێکبخرێت، لە لایەن حکوومەتی ئەڵمانیاوە ھەڵوەشێنرایەوە.
پۆلیسی کۆڵن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە بەھۆی مەترسی ئاسایشەوە، ئەو پرۆگرامەی کە بڕیار وابوو لە ژێر دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجەلان" لە مانگی ئەیلولی داھاتوو، لە یاریگای راینینیەرگی ئەنجام بدرێت، ھەڵوەشێنراوەتەوە.
ھاوکات بانگەشەی ئەوەش دەکرا کە بڕیاربوو بەشێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکە بە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە وتارێک بۆ بەشداربووانی فێستیڤالەکە پێشکەش بکەن.