Bayram Altuğ,Mohammed Baqi Hussein
07 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2019
جنێڤ - AA
لە 40ەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی مافی مرۆڤدا كە لە شاری جنێڤی سویسرا بەردەوامە، 36 وڵات كە 28 ئەندامی یەكێتیی ئەوروپای تێدایە، بەتوندترین شێوە ئیدانەی كوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچیان كرد و بانگەوازیان كرد لێپێچینەوە لەگەڵ بەرپرسیارانی تاوانەكەدا بكرێت.
نوێنەری هەمیشەیی ئایزلاندا لە ئۆفیسی جنێڤی نەتەوە یەكگرتووەكان هاراڵد ئاسپێڵوند، بەیاننامەی هاوبەشی 36 وڵاتی خوێندەوە و گوتی، "بەتوندترین شێوە ئیدانەی تاوانی كوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی دەكەین كە پشتڕاستكراوەتەوە لە كۆنسولخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ كوژراوە".
ئاسپێڵوند گوتیشی، "پێویستە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكە خێرا، كاریگەر، پڕ وردەكاری، سەربەخۆ، بێلایەن و شەفاف بێت. پێویستە لێپێچینەوە لە بەرپرسیارانی تاوانەكەش بكرێت".
ناوبراو بانگەوازیشیكرد لە سعوودیە، تەواوی بەڵگەكانی بەردەستی رابگەیەنێت.