Cemal Aşan
03 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2015
جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا، بەشیر ئاتاڵای لە لقی ئاکپارتی لە پارێزگای وان ھەڵسەنگاندنی لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن خستەڕوو.
ئاتاڵای ئاماژەی بەوە دا ھەڵبژادن لە نێو ئاسوودەیی لە تورکیا ئەنجام دراوە و گەل دووبارە بە بایەخەوە ئاکپارتی گەیاندە دەسەڵات و راشیگەیاند تورکیا لەمەودوا بەشێوەیەکی خێرا بایەخ بە کێشەکان دەدات.
جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا روونی کردەوە کە دوای زەحمەتی و کارەکانی پێکھێنانی حکوومەت لە ھەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران تورکیا دووبارە بۆ خۆی گەڕایەوە و گوتیشی: "دوای ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراو سوپاس بۆ خوا تورکیا دووبارە بۆ سەقامگیری گەڕایەوە. بە بەرپرسیارێتی گشتمان ئیشەڵا دووبارە بەشێوەیەکی خێرا حکوومەت پێک دەھێنرێت و دەستبەکار دەبین. تورکیا دووبارە لەبارەی ھەنگاوەکانی دیموکراسی، زیندووبوونەوەی ئابووری و ئامانجەکانی سەدەمین ساڵ بۆ وڵاتێکی گەورە ھەنگاو دەنێت. ھەڵبژاردنێکی زۆر گرنگ بوو و ئەنجامەکانیشی زۆر بەنرخ بوون. لەم ھەڵبژاردنەدا بێجگە لە دەسەڵاتی حزبی رۆژێکی گرنگ بوو بۆ داھاتووی تورکیا. ١ی تشرینی دووەم شیکاری تورکیای گۆڕی".
ئاتاڵای ئاماژەی بەوەش دا کە لەگەڵ ئەندامانی پارتەکەی لە وان بەشێوەیەکی فراوان درێژە بە کار و چالاکییەکانیان دەدەن و گوتیشی: "وان باوەشی بۆ ئێمە کردەوە و لە ھەر شوێنێکدا بایەخی بە ئێمە دا. وەک ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان وان یەکێک لەو شارانە کە زۆرترین رێژەی دەنگەکانمان بەرز کردووەتەوە. لە تێکڕای تورکیا شاری وان بە سێیەم شار دێت کە رێژەی دەنگەکانمان بەرز بووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو کە ئەو بەڵێنانەی لە ھەڵمەتی ھەڵبژاردن دراوە ھەوڵ دەدەن جێبەجێی بکەن و راشیگەیاند لەو باوەڕەدان ئاکپارتی بەشێوەیەکی کاریگەر خزمەتی ناوچەکە دەکات.
ناوبراو لە درێژەدا گوتیشی: "ئێمە پارتی چارەسەر، ئاشتی و تەبایین. وەک ئاکپارتی سەر ئەو بابەتانە دەکەینەوە کە زۆر سەختە. چارەسەری ئەو بابەتانە دەکەین کە چارەسەری نییە. ئەو پارتانەی لە ناوچەکە رکابەری ئێمەیان دەکرد لە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن دەرسی خۆیان وەرگرت. دووبارە ئاکپارتی گەڕایەوە. دوای ھەڵبژاردنەکانی ٧ی حوزەیران ھاووڵاتییانی کورد دووبارە ئاراستەی ئومێدەکانیان بۆ ئاکپارتی گۆڕی. ئاکپارتی لەمەودوا حەقی ئەمە دەداتەوە و نیشانی دا کە پارتێکی تورکیایە و نوێنەرایەتی ھەموو لایەک دەکات. ئەندازیاری قۆناغی چارەسەری ئاکپارتییە و داھاتووشی پەیوەستە بە ئاکپارتی. ئەو کێشانەی کۆبوونەتەوە ئیشەڵا یەک یەک چارەسەری دەکەین".
جێگری سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لەمەودوا دوای چوار ساڵی دیکە ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت و دووبارە سەقامگیری لە وڵات دێتەئاراوە و هەروەها بەشێوەیەکی خێرا کار بۆ دەستبەکاربوونیان لە حکوومەت دەکەن.