Adham Kako,Hemın Othman Mohammed,Mazın Asad
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات/ئه‌نقه‌ره - AA
دوای كه‌ریمی كۆرپه، کە سمبوولی غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتی گه‌مارۆدراوه له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له سووریا، قاسمی ته‌مه‌ن دوو ساڵان هه‌مان ئازاری هه‌یه.
قاسمی بچكۆله كه له هێرشێكی ئاسمانییدا دایكی به سه‌ختی برینداربوو و گیان له‌ده‌ستدا، چاوه‌ڕوانه به‌په‌له بگوازرێته‌وه و چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت.

قاسم قاوه‌چی، وه‌ك كه‌ریمی كۆرپه كه بووه‌ته سمبوولی غوته‌ی رۆژهه‌لات، له بۆردومانی ناوچه‌كه‌یاندا له لایه‌ن رژێمه‌كه‌ی ئهسهدوه له باوه‌شی دایكی‌دا بووه.
به‌هۆی بۆردومانی ناحیه‌ی حاموریه له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رژێمه‌وه له 3ی كانوونی یه‌كه‌مدا، قاسم بێ دایك مایه‌وه. قاسمی بێ دایك، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانه‌وه زه‌بری سه‌ختی به‌ركه‌وتووه و لووت و رووخساری به قورسی برینداربووه و، هه‌ندێک له به‌شه‌كانی رووخساری له‌ده‌ستداوه.
قاسم كه هۆشی له‌ده‌ستداوه، دوو رۆژ له‌ژێر چاودێری چڕدا ماوه‌ته‌وه و، ئێستا باوكی چاودێری ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی زۆری برینەکانی رووخساری به ئه‌سته‌م خۆراكی پێده‌درێت.

باوكی قاسم، محه‌مه‌د قاوه‌چی، له رێگه‌ی بۆریه‌وه كه له لوتیه‌وه بۆی دانراوه شله‌مه‌نی ده‌داته كۆرپه‌كه‌ی كه ناتوانێت هیچ شتێك بجوێت. قاسمی بچكۆله كاتێک رووخساری ده‌جوڵێنێت یان روو وه‌رده‌گێڕیت ئازارێكی زۆر ده‌چێژێت.
قاسم كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ناتوانێت بدوێت، هاوكات به‌هۆی ئازاری زۆره‌وه به ئه‌سته‌م خه‌وی لێده‌كه‌وێت.
قاسم وه‌ك زۆر منداڵی دیكه له ئێستادا چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی به‌په‌له ده‌كات له غوته‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو بەمەبەستی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باوكی قاسم، محه‌مه‌د قاوه‌چی رایگه‌یاند: "كوڕه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی كاتی مه‌ترسی مردنی تێپه‌ڕاند. برینی قورس به رووخسارهیەوه دیارە. پێویسته به‌په‌له نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. خێرا پێویسته چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی برینه‌كانی سارێژبن".

قاوەچی خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ ھەوڵەکانی تورکیا بۆ غوتەی رۆژھەڵات دەربڕی و گوتی: "ھیواخوازین سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پشتیوانیکردنی منداڵانی غوتەی رۆژھەڵات بەردەوام دەبێت. بۆ چارەسەرکردن ئەم منداڵانە، بۆ دەرەوەی وڵات بگوازرێنەوە. ئەوانەی تەندروستیان ناجێگیرە پێویستە ھەرچی زووە لەوێدا دەربھێنرێت. ئینشاڵڵا لە کورتترین ماوەدا ھاوکاریمان دەکرێت. زۆر سوپاسی ئەردۆغان دەکەین".
پزیشکی قاسم، ئەبو عوسمان لەبارەی رەوشی قاسم رایگەیاند: "پێداویستی تەواومان بۆ چارەسەرکردنی لەبەردەستدا نییە".
ئەبو عوسمان ئاماژەی بەوەش دا کە چیرۆکی قاسم و کەریم ھاوشێوەی یەکە و گوتیشی: "ئەگەر چارەسەر نەکرێت، ئەوا برینەکانی روخساری تا کۆتایی ژیانی دەمێنێتەوە"
ئەو پزیشکە روونیشی کردەوە کە لانی کەم ٦٥٠ نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەپەلە پێویستە بۆ دەرەوەی وڵات بگوازرێنەوە و راشیگەیاند ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل بەھۆی نەبوونی داودەرمان گیانیان لەدەست داوە.