Ahmet Bayram,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
ئیزمیر - AA
سانیه كاراتاشی ته‌مه‌ن 76 ساڵ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب سه‌بسكرایبی كه‌ناڵه‌كه‌یان كردووه گه‌یشتووه‌ته 150 هه‌زار كه‌س، بووه‌ته "یوتیوبه‌ر".
سانیه كاراتاش كه له گوندی مهرسیندهرهی سه‌ربه شارۆچكه‌ی سالیهلیی مانیسا له‌دایكبووه، 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه. نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستی به گه‌ڕان كرد به‌دوای كارێكدا كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی خه‌رجی و بژێویی ژیانی خۆی و سوله‌یمانی كوڕی كه به‌هۆی گیرانی ده‌ماره‌وه قاچێكی بڕدراوه‌ته‌وه. سه‌ره‌تا هه‌رچه‌نده به‌ئه‌سته‌م رازی بوو به‌مه، ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی چۆنێتیی ئاماده‌كردنی خواردن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی یوتیوب كه كوڕه‌كه‌ی تۆماری ده‌كرد و بڵاویكرده‌وه.
كاراتاش له كه‌ناڵه‌كه‌ی به‌ناوی "Saniye Anne Yemekleri" واته "خواردنه‌كانی دایه سانیه" له رووه خۆشه‌كه‌ی و شێوه‌زاره سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی، توانیی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و هه‌وادارانی خواردنه‌كان به‌لای خۆیدا رابكێشێت.
كاراتاش له یوتیوب 143 هه‌زار، له فه‌یسبووك 100 هه‌زار و له ئینستاگرام 104 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه و به‌پشتیوانیی گوگڵ، له سیمپازیۆمی ژن و ته‌كنه‌لۆجیدا بووه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی جێگای رێز و ده‌ستخۆشی بوو.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، كاراتاش رایگه‌یاند كه كچی خێزانێكی جوتیاره و زۆر حه‌زی له ئاماده‌كردنی خواردنه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ختیی زۆری چه‌شتووه و سه‌ره‌تا خۆی نه‌شته‌رگه‌ریی دڵ و دواتر كوڕه‌كه‌ی قاچێكی بڕدراوه‌ته‌وه، هاوكات سه‌ختیی زۆریان له ده‌ستخستنی بژێویی ژیاندا چه‌شتووه.
ناوبراو به‌م جۆره باسی له سه‌ره‌تای تۆماركردنی ڤیدیۆكان له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به مۆبایله‌كه‌ی كرد و گوتی،"من لێی هه‌ڵده‌هاتم و ئه‌و ده‌هات ڤیدیۆی تۆمارده‌كرد. له‌كاتی ئاماده‌كردنی دۆشاوی ته‌ماته تۆمار ده‌كرد. له‌كۆتاییدا ئیدی وازم له هه‌ڵاتن هێنا. ئه‌وه‌م كرد كه ئه‌و ده‌یه‌وێت. منیش و كوڕه‌كه‌شم له‌دۆخێكدا بووین كارمان پێنه‌ده‌كرا. من ده‌ستم به ئاماده‌كردنی خواردن كرد، كوڕه‌كه‌شم وێنه‌ی ده‌گرتم. به‌م جۆره ده‌ستمان پێكرد".
كاراتاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پێی وانه‌بووه كوڕه‌كه‌ی گرته‌كان له ئینته‌رنێت بڵاوبكاته‌وه و گوتی،"من ده‌مزانی هه‌ر بۆ خۆشی تۆماریان ده‌كات. نه‌مزانی له یوتیوب دایده‌نێت. زۆر دواتر زانیم. یه‌ك دوو مانگ سه‌خت بوو. دواتر منیش پێم خۆش‌بوو. رۆژانه دوو بۆ سێ جۆر خواردنم ئاماده‌ده‌كرد. به‌خۆشییه‌وه ئاماده‌م ده‌كرد. من ژنێكی لادێیم، هه‌رگیز شتی له‌و جۆره به‌خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات. هیچ پێشبینیم نه‌ده‌كرد هێنده ده‌ناسرێم. زۆر سه‌رم سوڕما ئه‌م كاره چۆن گه‌یشت به‌مه. سوپاس بۆ خودا كه بهقسمهتیكرد له‌م ته‌مه‌نه‌دا ببمه یوتیوبه‌ر".
سوله‌یمان كاراتاش كوڕی سانیه كاراتاش باسی له بیرۆكه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانی دایكی كرد و گوتی: "دایكم زۆر حه‌زی له ئاماده‌كردنی خواردن هه‌بوو. ده‌ستم به تۆماركردنی ئه‌مانه كرد و له ئینته‌رنێت دامدەنا. دوو، سێ ، چوار ڤیدیۆ، هێنده‌م نه‌زانی دایكم به‌هۆی شێوه‌زاره‌كه‌ی و خواردنه بهتامهكانیهوه، ناودار بووه. كاره‌كه به‌م جۆره‌ی لێهات و بووه پیشه‌یه‌ك. له‌ماوه‌ی سێ ساڵدا كه‌ناڵه‌كه‌مان له یوتیوب گه‌وره‌بوو. كارمان كرد و وه‌ك تیمێكی دوو كه‌سی سه‌ركه‌وتنمان به‌ده‌ستهێنا".