Fahrettin İbrahim
19 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2019
ههولێر - AA
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسیی تاوانیان راگەیاند کە خۆیان وهك ئاسایش ناساندووه.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بهرێوهبهرایهتی ئاسایشی هەولێر، تیمهكانی ئاسایش دەستگیرکردنی باندێکی پێنج کەسیی تاوانیان ڕاگەیاند کە هەزاران گرام زێڕ و ٧ ئۆتۆمبێل و دەیان هەزار دۆلار و چەندان کاڵای دیکەیان دزیوە.
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه: "لە درێژەی چالاکییەکانی تیمەکانی بەدواداچوون و چاودێریی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، توانیویانە باندێکی تاوانکاریی پێنج کەسی دەستگیر بکەن كه لە ماوەی ڕابردوودا ٢٠ تاوانی دزی و ڕێگریکردن و هەڵکوتانە سەر ماڵانیان ئەنجام داوە و تێیدا (٦ هەزار و ٨٣٠ گرام زێڕ، ٧ ئۆتۆمبێل، ٩ هەزار و ٤٠٠ دۆلار، ٤١ مۆبال، ٣ ماتۆرسکیل و چەندان کەلوپەلی دیکە)یان دزیوە".
ئاسایشی ههولێر راشیگهیاندووه كه باندەکە لە هەندێک لەو تاوانانەدا خۆیان بە ناوی کارمەندی ئاسایش ناساندووە و دوای دەستگیرکردنیشیان دەرکەوتووە کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاسایشەوە نییە.
لەو راگەیاندراوەدا ئاماژە بەوە دراوە کە تاوانبارەکان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە و بەپێی ماددە ٤٤٣ی یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.