Zafer Fatih Beyaz
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌سوودی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئه‌نجامداوه.
ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، توێتێكی كرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ.
ئه‌ردۆغان باسی له‌وه كرد كه له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵیه‌كان و بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان كراوه و، رایگه‌یاند: "په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی به‌سوودمان ئه‌نجامدا. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه كرد كه له زۆر بواردا ده‌گیرێنه‌به‌ر به‌تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئامانجه بازرگانییه‌كانی نێوان وڵاته‌كانمان. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و سه‌ردانه‌ی له 13ی تشرینی دووه‌مدا بۆ ئه‌مریكا ئه‌نجامی ده‌ده‌م ده‌ره‌نجامی خێرداری ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان وه‌ك ئه‌مڕۆ له په‌یوندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا باسمان كرد".