İslam Doğru
07 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2019
نیویۆرك - AA
ئاماژه به‌وه كرا كه حكوومه‌تی سعوودیه به نهێنیی كاری له‌گه‌ڵ دوو كارمه‌ندی تویته‌ر كردووه به‌مه‌به‌ستی ده‌ستخستنی زانیاری كه‌سی هه‌ژماری كهساتییهكانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له راگه‌یاندنی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه له دۆسیه‌یه‌كدا كه له دادگای ناوچه‌ی سان فرانسیسكۆی ئه‌مریكا كراوه‌ته‌وه، ورده‌كاری هه‌وڵی به‌رپرسانی سعوودی خراوه‌ته‌ڕوو له‌باره‌ی كاركردن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره‌ی تویته‌ر به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاریه تایبه‌ته‌كانی هه‌زاران به‌كارهێنه‌ری ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه.
ئه‌و داواكاره گشتییانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له ساڵی 2015ه‌وه چوونه‌ته ناو هه‌ژماری زیاتر له شه‌ش هه‌زار به‌كارهێنه‌ری تویته‌ر و، له‌وانه‌یش لانی كه‌م 33یان پێشتر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سعوودیه‌وه داوای پشكنینی به‌په‌له له تویته‌ر كراوه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌نێو ئه‌و هه‌ژمارانه‌ی كراونه‌ته ئامانج هه‌ژماری ئه‌و رۆژنامه‌نووسه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی حكوومه‌ت هه‌ن كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن فۆلۆوهریان هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌و سكاڵانامهیهی پێشكه‌ش به دادگا كراوه، زانیاری ئه‌وه ئاشكرا كراوه كه كارمه‌ندانی تویته‌ر به كاتژمێری گرانبه‌ها و ده‌یان هه‌زار دۆلار كه له‌رێگه‌ی هه‌ژماری نهێنی بانكییه‌وه بۆیان گوازراوه‌ته‌وه خه‌ڵات كراون له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگه‌یشتن به‌و زانیاریه تایبه‌تانه‌ی به‌كارهێنه‌رانی تویته‌ر كه پێوسست ناكات دهستپێیان بگات.
دوای ئاشكرابوونی رووداوه‌كه یه‌كێك له‌و دوو كارمه‌نده‌ی تویته‌ر كه كاریان بۆ سعوودیه كردووه و له كار دوورخراونه‌ته‌وه، رۆژی دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی رۆیشتووه بۆ سعوودیه و چیدیكه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریكا. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌وی دیكه‌شیان له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی كراوه‌ته‌وه بچێته به‌رده‌م دادوه‌ر.