Mehmet Tosun
13 حوزەیران 2023•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2023
باكو-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی یه‌كه‌مین گه‌شته‌كانیدا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات پاش هه‌ڵبژێردرانه‌وه‌ی، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری قوبرسی توركی باكوور، گه‌یشته باكو پایته‌ختی ئازه‌ربایجان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی حه‌یده‌ر عه‌لیێڤ، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری ئازه‌ربایجان، یه‌عقوب ئهیبۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، خه‌له‌ف خهلهفۆڤ، باڵیۆزی ئازه‌ربایجان له ئه‌نقه‌ره، ره‌شاد مه‌مه‌دۆڤ و باڵیۆزی توركیا له باكو، جاهید باغجی-یه‌وه پێشوازیی لێكرا.
هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ره‌كه‌ی، ئه‌مینه ئه‌ردۆغان، وه‌زیری ده‌ره‌وه، هاكان فیدان، وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان، ئاڵپئارسڵان بایراكتار، وه‌زیری به‌رگریی، یاشار گوله‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، عه‌بدولقادر ئوراڵئۆعڵو، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و گوته‌بێژی پارته‌كه، عومه‌ر چه‌لیك، سه‌رۆكی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتوون، سه‌رۆكی میت، ئیبراهیم كاڵن و سه‌رۆكی پیشه‌سازیی به‌رگریی له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، هالوك گۆرگون هاوه‌ڵیی ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن له گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئازه‌ربایجان.