Sayed Khodaiberdi Sadat
21 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2020
كابول – AA
له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان له هه‌ردوو قه‌زای هۆجای گار و باهاراك سەربە ویلایه‌تی تەخار باکووری رۆژهەڵاتی ئەفغانستان، ٢٥ كارمه‌ندی ئه‌منی کوژران.
گوته‌بێژی ویلایه‌تی تەخار، جه‌واد هیجری به میدیاكارانی راگه‌یاند كه له هه‌ردوو قه‌زای هۆجای گار و باهاراك شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی تاڵیبان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان روویداوه.
له ئاكامی شەڕ و پێكدادانهكهدا، ٢٥ كارمه‌ندی ئه‌منی و ١٦ چه‌كدار، كوژراون.
هاوکات سه‌رۆكی پزیشكان لە نه‌خۆشخانه‌ی تەخار، قه‌ییوم خەیرهت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له شەڕ و پێكدادانهكهدا، ٣٤ كارمه‌ندی ئه‌منی كوژراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە راگه‌یه‌ندرا كه له شەڕ و پێكدادانه‌كه‌ی باهاراك-دا، بەڕێوەبەری ئاسایشی تەخار، ره‌زا موحه‌مه‌د دوراند-یش كوژراوه.
تا ئێستا تاڵیبان له‌م باره‌یه‌وه هیچ راگەیەنراوێكی بڵاونەکردووەتەوە.