Aykut Karadağ
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2021
كابوڵ – AA
١٠٤ هاووڵاتیی دیكه‌ی توركیا كه دوای كۆنتڕۆڵ كردنی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه، داوای گه‌ڕانه‌وه‌یان كردبوو بۆ توركیا، شه‌وی رابردوو له رێگای فڕۆكه‌یه‌كی بارهه‌ڵگری هێزه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركیا گه‌یه‌ندرانه‌وه وڵاته‌كه.
ده‌رباز كردنی هاووڵاتییانی توركیا له ئه‌فغانستانه‌وه بۆ توركیا به‌رده‌وامه. دوای گه‌یاندنه‌وه‌ی زیاتر له ١٠٠ هاووڵاتیی كه له ناوچه‌ی پارێزراوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حامید كارازای چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بۆ توركیا، شه‌وی رابردوو ١٠٤ هاووڵاتیی دیكه له رێگای فڕۆكه‌ی بارهه‌ڵگری جۆری C-130 گه‌یه‌ندرانه‌وه توركیا.
به‌و جۆره سه‌ربازانی توركیا زیاتر له ٢٠٠ هاووڵاتیی توركیایان له ناوچه‌ی پارێزراوی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه گه‌یاندووه‌ته‌وه توركیا.