Adam Abu-bashal
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
ئابوجا- AA
لە پارێزگای زامفارای نێجیریا ٦٠ گوندنشین رفێندران.
کۆمیسیاری زانیارییەکانی حكوومهتی خۆجێی پارێزگاكه، حاجی ئیبراهیم دۆسارا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵێکی تهلهڤیزیۆن، باسی لەوە کرد کە ژامارهیهك چەکداری نەناسراو لە ناوچەی رینی پەلامارێکیان ئەنجامداوە.
حاجی ئیبراهیم دۆسارا ئاشکراشی کرد کە لە دوای پەلامارەکە ٦٠ هاووڵاتی رفێندراون.
پارێزگای زامفارا زیاتر لە سەرجەم پارێزگاكانی دیکەی نێجیریا رووبەڕووی پەلاماری چەکداری دەبێتەوە، لە ١٦ی ئابیشدا لە ناوچەی باکورای پارێزگاكه پەلامارێکی چەکداری بۆ سەر کۆلیژی کشتوکاڵ ئەنجام درا و لە ئاکامدا پۆلیسێک و سێ پاسەوان گیانیان لەدەستدا و لایەنی کەم ١٥ خوێندكار و چوار مامۆستاش رفێندران.
پێشتریش سەرۆکی نێجیریا، محەمەد بوخاری بەهۆی گرفتی ئەمنییەوە ئەو پارێزگایهی وەک "ناوچەی دژەفڕین" راگەیاندبوو، هەروەها کارکردنی لە کانە کانزاییەکاندا قەدەغە کردبوو.
پارێزگای زامفارا، ماوەی پێنج ساڵە بووەتە مەیدانی پێکدادانەکانی نێوان هۆزی فولانییەکان کە پیشەیان ئاژەڵدارییە لەگەڵ جووتیاران و هەندێک لە هۆزەکانی دیکەی ناوچەکە.
فولانییەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە جووتیارەکان هەوڵی دزینی ئاژەلەکانیان دەدەن و هێرشیان دەکەنە سەر.
بەهۆی پێکدادانهكانی ناوچەکەوە تا ئێستا دوو هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش ناچار بوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.