Mohammed Baqi Hussein
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێویسته په‌یه‌ده‌ش به‌شداربێت له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسیی سووریادا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی سه‌باره‌ت به‌قۆناغی راگوزه‌ری سیاسی له سووریا دایه‌وه.
تۆنه‌ر رایگه‌یاند کە تاكه رێگای كۆتاییهێنان به‌جه‌نگ له سووریا، هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌رن به‌سەرپەرشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و گوتی: "بابه‌تی ئه‌وه‌ی كه كێ له دانوستانه‌كاندا به‌شداری ده‌كات، كاری گرووپه په‌یوه‌ندیداره‌كان و گه‌لی سووریایه".
ناوبراو به‌ئاماژه‌كردن بۆ په‌یه‌ده رایگه‌یاند کە پێویسته كورد لە سووریاش به‌شداربێت له‌م قۆناغه‌دا.
په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو بۆ دڵنیابوونه‌وه له بابه‌ته‌كه پرسیی، ئێوه ده‌ڵێن ده‌كرێت په‌یه‌ده له دانوستانه‌كاندا به‌شداربێت؟
تۆنه‌ر گوتی: "به‌بۆچوونی ئێمه ئه‌وانیش به‌شێكن له‌م قۆناغه".
تۆنه‌ر گوتیشی: "په‌یه‌ده گرووپێكه له مه‌یدانه‌كه‌دا به‌شداریی هه‌یه. له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری سیاسیی درێژخایه‌ن بۆ سووریا، پێویسته ده‌نگیان ببیسترێت".
هه‌روه‌ها تۆنه‌ر دووپاتیكرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی چه‌كی نه‌داوه به‌یه‌په‌گه.
سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته وه‌بیر تۆنه‌ر هێنرایه‌وه کە وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ئاشتۆن كارته‌ر له وتارێكیدا له كۆنگرێس، دانی به‌وه‌دا ناوه كه پێنتاگۆن چه‌كی داوه بهپهیهده.
تۆنه‌ر رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ قسه‌كانی كارته‌ردا نییه و دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌مریكا چه‌كی بهپهیهده نه‌داوه.