Rewa Mahmut Hasan
11 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
لە گوتاری ماڵئاواییدا سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما ئاماژەی بەوەدا کە لە ماوەی ٨ ساڵی سەرۆکایەتیدا لە زۆر بواردا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و داوای لە گەلی ئەمریکا کرد کە بەئومێدەوە بڕواننە داهاتوو.
دوای ئەوەی کە دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا هەڵبژێردرا و بڕیارە لە ٢٠ ـی ئەم مانگە دەستبەکاربێت، باراک ئۆباما لە شاری شیکاگۆ گوتاری ماڵئاوایی پێشکەش کرد.
ئۆباما لە گوتارەکەیدا بەردەوام جەختی لەسەر دیموکراسی دەکردەوە و لەسەر پرسی سیاسیەتی دەرەوەش بەشێوەیەکی سنووردار قسەی کرد و هیچ باسێکی لە پرسی سووریا نەکرد.
ئۆباما ئاماژەی بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد و رایگەیاند کە شەر لە دژی توندرەوەکان بەردەوامە، هەرچەندە ئەوان خەڵك بکوژن، بەڵام تا ئێمە ناپاکی بەرامبەر بنەما و دەستورمان ئەنجام نەدەین، ئەوان ناتوانن ئەمریکا ببەزێنن.
ناوبراو باسی لە رووبەڕووبونەوەی داعش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لە رووبەرووبوونەوەکاندا ژمارەیەکی زۆر سەرکردەی ئەو رێکخراوە کوژراون و نیوەی ئەو خاکەی لەدەستداوە کە پێشتر داگیری کردبوو.
ئۆباما لەبارەی هەریەک لە چین و رووسیاوە ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان لە ئاست ئەمریکادا نیین و ئەگەر دەستبەرداری بەهاکانیان نەبن ئەوا هەمیشە لە پێشەوە دەبن.
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما قسەی لە بارەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد و لەسەر پرسی رووبەڕووبوونەوەی کێشەکاندا خۆی و ئیدارەکەی بەسەرکەوتوو زانی بەتایبەت لەبارەی کوبا و ئێران و کوشتنی سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە، ئوسامە بن لادن.