Dildar Baykan Atalay
09 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن- AA
ئیداره‌ی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن، ئه‌و سزایانه‌ی هه‌ڵگرت كه له لایه‌ن سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپه‌وه به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای ئێرانی به‌رهه‌مهێنه‌ری مووشه‌كدا، سه‌پێنرابوو.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، سزاكانی سه‌ر كۆمپانیاكانی "Mammut Industries" و "Mammut Diesel" كه دووه‌میان به‌شێكه له یه‌كه‌میان و ناوه‌نده‌كه‌یان له ئێرانه و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری مووشه‌كن، هه‌ڵگیراوه.
ئه‌و كۆمپانیایانه به تۆمه‌تی "به‌شدارییكردنیان له چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی ئێران و كرده‌وه‌كانی وڵاته‌كه كه سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ی ده‌كرده ئامانج و نیازخراپانه بوون" له لایه‌ن ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه له ئه‌یلوولی ٢٠٢٠دا خرابوونه لیستی سزاكانه‌وه.
بڕیاره‌كه‌ی ئیداره‌ی بایدن له كاتێكدایه كه كۆبوونه‌وه ناڕاسته‌وخۆكان له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی تاران بۆ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمیی سه‌رله‌نوێ ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.