Kasım İleri
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2023
واشنتۆن-AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ڤێدنت پاتڵ سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد كه له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو كرایه سه‌ر په‌رستگایه‌كی جووه‌كان و كوژرانی حه‌وت كه‌سی لێكهوتهوه.
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا، ڤێدنت پاتڵ پرسه و سه‌ره‌خۆشی به‌بۆنه‌ی هێرشه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: "به توندترین شێوه ئه‌م هێرشه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین كه وه‌ك هێرشێكی تیرۆریستیی ده‌رده‌كه‌وێت. پابه‌ندیمان به ئاسایشی ئیسرائیل پته‌وه و له په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆداین له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه ئیسرائیلییهكانمان".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن پۆلیسی ئیسرائیله‌وه بڵاوكرابوویه‌وه، ئاماژه به‌وه‌كرابوو هێرشبه‌رێك هاتووه‌ته په‌رستگایه‌كی جووه‌كان له ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی نایاسایی نێڤێ یاكۆڤ له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو و ده‌ستی به ته‌قه‌كردن كردووه.
ئاماژه بهوهشكرابوو، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا حه‌وت كه‌سی مه‌ده‌نی كوژراون و سێ كه‌سیش برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسدا ئه‌وه‌ش هاتبوو، هێزه‌كانیان دوای هێرشبه‌ره‌كه كه‌وتوون كه دوای هێرشه‌كه به ئۆتۆمبیل له شوێنی رووداوه‌كه هه‌ڵاتووه و له ئه‌نجامی پێكدادانێكی چه‌كدارییدا، له چالاكییان خستووه.