Mohammed Majed,Mahmut Geldi
28 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2023
غه‌ززه-AA
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی جووه‌كانی له خۆرهه‌ڵاتی قودسی داگیركراو به "وه‌ڵامێكی خێرا" بۆ كوژرانی نۆ فه‌ڵه‌ستینی له شاری جه‌نین سه‌ربه كه‌ناری خۆرئاوا، ناوبرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌رپرسی باڵای حه‌ماس، موشیر میسری رایگه‌یاند: "ئه‌و كرده قارامانانهیه پیرۆز ده‌كه‌ین كه له قودسی داگیركراو ئه‌نجامدرا. ئه‌و كرده‌یه وه‌ڵامێكی خێرای كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی جه‌نین بوو".
موشیر میسری سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشاوه "ئه‌م كرده‌یه هاوكات ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌نگاری فه‌ڵه‌ستینی توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی ئیسرائیلی هه‌یه".
هاوكات گوته‌بێژی حه‌ماس حازم قاسم له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، كرده‌كه‌ی قودسی وه‌ك وه‌ڵامێكی چاوه‌ڕوانكراو بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی كه‌مپی په‌نابه‌رانی جه‌نین له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، ناوبرد.
حازم قاسم ئیسرائیلی به به‌رپرس له هه‌ڵكشاندنی گرژییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا و رایگه‌یاند: "چه‌ندین جار هۆشدارییمان دایه داگیركا‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه كوشتوبڕ و ده‌ستبردن بۆ پێرۆزییهكان گرژییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی جددیی زیاد ده‌كات و هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش بوو".
كاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس سه‌ره‌ڕای لێدوانه تونده‌كانیان به‌ڵام خۆیان به‌دوور گرت له گرتنه ئه‌ستۆی به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه.