Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
09 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 10 شوبات 2019
واشنتۆن – AA
نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ كاروباری ئه‌فغانستان، زاڵمای خه‌لیلزاد هیوای خواست به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌فغانستان له ٢٠ی ته‌مووزدا حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته و تاڵیبان بگه‌نه ئه‌نجامێك له دانوستانه‌كاندا.
زاڵمای خه‌لیلزاد له ئه‌نیستیتوی ئاشتی له ئه‌مریكا تێڕوانینه‌كانی خۆی خسته روو له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كانی ئه‌فغانستان. گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كان بگه‌ینه رێككه‌وتنێك بۆ ئه‌فغانستان باش ده‌بێت".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ست به ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌ره‌وپێشچوونیش روونه‌دا له دانوستانه‌كان له‌باره‌ی ئاشتی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر ئه‌نجام ده‌درێن و ئێمه‌ش له پێناو باش به‌ڕێوه‌چوونی پشتیوانی هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌ین".
خه‌لیلزاد به بیری هێنایه‌وه كه له‌وانه‌یه ماوه ماوه پرۆسه‌ی دانوستانه‌كان پاشه‌كشه‌ی به دوادا بێت به‌ڵام ئه‌مریكا له دانوستانه‌كان ناكشێته‌وه.