Mutlu Demirtaştan
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ- AA
یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال ئاشكرایكرد ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، پۆزه‌تیڤ بووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن یەکێتییەكهوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه به‌مه‌به‌ستی یارییكردن له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی پۆرتوگال له میانی یارییه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كان، له كه‌مپێكی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه، ئه‌نجامی پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، پۆزه‌تیڤ بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه دۆخی رۆناڵدۆ باشه، نیشانه‌ی په‌تاكه‌ی نییه و ماوه‌ی خۆدابڕینی ده‌ستیپێكردووه.
جه‌خت لهوهشكراوه، ئه‌و یاریزانه پۆرتوگالییه كه هاوكات یاریزانی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵییه، كه‌مپی هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگالی جێهێشتووه و له یاریی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوید یاریی ناكات.
له‌دوای تووشبوونی رۆناڵدۆ به كۆرۆنا، پشكنین بۆ یاریزانانی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجامدراوه و سه‌رجه‌م ئه‌نجامه‌كان نێگه‌تیڤ بوون.
هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال كه له گرووپی سێی خولی نه‌ته‌وه‌كاندا یاریی ده‌كات، سبه‌ینێ میوانداریی هەڵبژاردەی سوید ده‌كات.