Betül Yürük,Abdullah Abdulmanaf Shukur
27 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2020
نیویۆرک - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٧١٣ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠٩ ھەزار و ١٩٦ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا،لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٧١٣ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی کە لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٠٩ ھەزار و ١٩٦ کەس.
ھاوکات ژمارەی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئەمریکا ١٠٣ ملیۆن و ٥٩٠ ھەزاری تێپەڕاند و کۆی ژمارەی ئەوانەی کە لەو ڤایرۆسە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ٥٢٤ کەسی تێپەڕاند.