Yusuf Hatip,Ramal Abdullah Mahmood
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
بڕۆكسڵ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس رایگه‌یاند "رووسه‌كان پارێزگاری له ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن. له‌مه زیاتر رێگه به‌وه ناده‌ین. ده‌بێت گوشاری سیاسی زیاتر بخه‌ینه سه‌ر رووسیا".
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا جان كلود یانكهر، ماس رایگه‌یاند كه له‌باره‌ی هێرشی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به چه‌كی كیمایی بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی دوما و گیانله‌ده‌ستدانی ٧٨ هاووڵاتی به‌مهۆیه‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا بەریتانی و فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ی له په‌یوه‌ندیدایه و پشتگیری خۆیشی بۆ دیدگای فه‌ڕه‌نسا ده‌ربڕی.
ماس به پێویستی زانی ئه‌وانه‌ی چه‌كی كیمایی له سووریا به‌كاردەهێنن لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و گوتی: "نابێت چه‌ند جار به‌كارهێنانه‌وه‌ی چه‌كی كیمایی به بێ سزا تێبپه‌ڕێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس سه‌نجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه به بێ رووسیا ناتواندرێت كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر بكرێت و گوتی: "له‌به‌رئه‌مه گوتمان با كه‌ناڵی په‌یوه‌ندی دانه‌خه‌ین. به‌ڵام كه سه‌یری رووداوه‌كانی ئۆكراینا، سالیسبوری و سووریا ده‌كه‌ین به روونی دیاره كه په‌یوه‌ندییان به رووسیاوه هه‌یه. به هه‌مان شێوه رووسیا ده‌ستی هه‌یه له ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه دیموكراتییه‌كانی رۆژئاواش. ئه‌مه پێویسته به روونی وه‌ڵامی بدرێته‌وه. رووسه‌كان پارێزگاری له (به‌شار) ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن. له‌مه زیاتر رێگه به‌وه ناده‌ین. ده‌بێت گوشاری سیاسی زیاتر بخه‌ینه سه‌ر رووسیا. پێویسته رووسیا سیاسه‌ته‌كانی خۆی بگۆڕێت. ئەگەر نا به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی سووریا چاره‌سه‌ر ناكرێت".