Ali Cura,Mohammed Baqi Hussein
13 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، هیوادارن هیچ كه‌سێك له سووریا هه‌وڵێكی هاوشێوه‌ی سیناریۆكانی عێراق و لیبیا نەدات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا كه له‌گه‌ڵ هاوتا هۆڵه‌ندییه‌كه‌ی رێكیخستبوو لاڤرۆڤ له‌باره‌ی سووریاوه گوتی،"هیوادارم هیچ كه‌سێك هه‌وڵێك هاوشێوه‌ی سیناریۆكانی عێراق و لیبیا نادات له سووریا. به‌ڵام بچووكترین توندوتیژی شه‌پۆلی نوێی كۆچبه‌ر بۆ ئێمه و وڵاتانی ئه‌وروپیی دراوسێمان كه هیچ پێویست نییه، هه‌روه‌ها چه‌ندین ده‌رهاویشته‌ی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه ته‌نها ئه‌وانه دڵخۆشده‌كات كه له‌ودیو زه‌ریاكانه‌وه پارێزراون."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌مریكا و رووسیادا له‌باره‌ی سووریاوه كراوه‌یه و به‌رده‌وام له‌باره‌ی بابه‌ته سه‌ربازییه‌كانه‌وه پەیوەندی له‌نێوان سه‌رۆك وڵاته‌كاندا هه‌یه.
لافرۆڤ راشیگه‌یاند په‌یوه‌ندی له‌نێوان به‌رپرسه سهربازییهكانیشدا هه‌یه و هێشتا به‌ركارده‌هێنرێت. نه‌شیشارده‌وه كه هه‌ندێك له‌و كه‌ناڵانه‌ی نێوانیان كه له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی روونكرابێته‌وه، له لایه‌ن ئهمركیاوه به‌كارنایه‌ت.