Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
03 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2017
ئاستانا- AA
لە یەکەم رۆژی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا سەبارەت بە سووریا، شاندی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی سووریا لە کاردانەوەی هێرشی رووسیا بۆسەر هەریەک لە حەما و دەرعا و ئەو مەرجە قورسانەی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەکاندا باسی کردوون، بەشدارییکردنی لە دانوستانەکاندا هەڵپەسارد.
لە گەڕی چوارەمی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا کە لە هۆتێل ریکسۆس بەڕێوەدەچێت، شاندی ئۆپۆزسیۆنی سەربازیی دوای ئەوەی پێشنیازنامەی خۆیان گەیاندە لایەنەکان، هۆتێلەکەیان بە جێهێشت.
دواتر سەرچاوەکانی ناو ئۆپۆزسیۆن لە روونکردنەوەیاندا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژەیان بەوەکرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی رووسیا بۆسەر هەریەک لە حەما و دەرعا، مایەی قبووڵکردن نییە.
سەرچاوەکان باسیان لەوەشکرد رەخنەیان لە رووسیا گرت بەوەی کە نیازی پاک نییە چونکە تەنانەت لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی ئاستانادا بە مەبەستی وەستاندنی پێکدادانەکان، ئەو وڵاتە هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دەدات.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن باسیان له‌وه كرد كه ئه‌و مه‌رجانه‌ی رووسیا خستوویه‌ته‌ڕوو بۆ تاوتوێكردن له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆر قورسن، له‌به‌ر هه‌موو ئه‌و هۆكارانه به شێوه‌یه‌كی كاتیی به‌شداریان له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ڵده‌په‌سێرن.
له كۆبوونه‌وه‌كانی ئاستانادا كه بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت شاندی توركی له لایه‌ن جێگری راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، سه‌دات ئۆنال نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت و شاندی رووسی له لایه‌ن ئه‌لێكسانده‌ر لاڤرينتيڤ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیا بۆ سووریا و شاندی ئێران له لایه‌ن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه، حوسه‌ین جابری ئه‌نساری سه‌رۆكایه‌تی ده‌ركرێت. محه‌مه‌د عه‌لوش، سه‌رۆكایه‌تی شاندی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ربازی سووریا ده‌كات و، شاندی رژێمی سووریاش له لایه‌ن به‌شار جه‌عفه‌ریه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا، ستافان دی میستو‌را و راوێژكاری سیاسیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوردن، نه‌واف وه‌سفی ته‌ل و جێگری وه‌زیری به‌رپرس له كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، سیتوارد جۆنسن به‌شداری ده‌كه‌ن.