Rewa Mahmut Hasan
03 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 05 تشرینی دووەم 2015
لە ئۆپەراسیۆنێکی تیمەکانی یەکەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆری تورکیا لە شاری بۆلو بۆسەر رێکخراوی تیرۆریستی داعش چوارکەس دەستگیر کران.
دوای ئەوەی چالاكی داعش لە شارەكە ئاشكرا كرا، ئۆپەراسیۆن بۆسەر چوار ماڵ لەناوچەكە ئەنجام درا و چوار كەس دەستگیر كران كە ئەندامی داعش بوون و پڕوپاگەندەیان بۆ ئەو رێكخراوە كردووە. تۆمەتبارەكانی دەستبەسەركراو دوای پشكنینی تەندروستی رەوانەی ئاسایش كران.
لەكاتی گەڕان و پشكنینەكان لەنێو ماڵەكاندا، سێ دەمانچە، چەندین گوللەی جیاواز و بەڵگەنامە دەستیان بەسەردا گیراوە.