Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2016
قاهیرە - AA
سەرکۆماری میسر عەبدولفەتاح رایگەیاند: ''ئەمریکا لەناوچەکەدا رۆڵێکی ستراتیژیی دەبینێت. من پێموایە ترەمپ بایەخی زیاتر بەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ناوچەکەوە هەیە، دەدات و بڕواناکەم هیچ پاشەکشەیەک لەوبارەیەوە هەبێت''.
عەبدولفەتاح سیسی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەناوچەکە لەدوای هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ لەو وڵاتە، دوا.
لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەو سیاسەتەی دۆناڵد ترەمپ پەیڕەویی دەکات، ئەگەری هەیە ئەمریکا لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست دووربخاتەوە یان نا، سیسی رایگەیاند: ''ئەمریکا لەناوچەکەدا رۆڵێکی ستراتیژیی دەبینێت. من پێموایە ترەمپ بایەخی زیاتر بەو بابەتانەی پەیوەندییان بە ناوچەکەوە هەیە، دەدات و بڕواناکەم هیچ پاشەکشەیەک لەوبارەیەوە هەبێت''.
سەرکۆماری میسر باسی لەوەشکرد سیاسەتەکانی ترەمپ جیاواز دەبێت لەروونکردنەوەکانی کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و پێویستە بۆ بینین و دادوەرییکردن لەوبارەیەوە، پەلە نەکرێت.