Barış Seçkin
29 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2021
رۆما - AA
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، لویجی دی مایۆ کە وەک سەرۆکی ئێستای (G20 (Group of Twenty، میوانداری کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی گرووپەکە دەکات رایگەیاند کە هاریکاریی نێودەوڵەتیی و فرەلایەنی کاریگەرترین ئامرازن بەرامبەر بەرەنگاریە جیهانییەکان.
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G20 کە شاری مێژوویی ماتێرا باشووری ئیتاڵیا میوانداری دەکات، بە گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکە دەستی پێ کرد.
لە کاتێکداهەریەک لە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن و وەزیران و جێگرانی وەزیری دەرەوەی ١٦ وڵاتەکەی دیکەی ئەندامی G20 لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارن لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وەزیری دەرەوەی چین، وانگ یی بەشداریان نەکرد.
لویجی دی مایۆ لە گوتاری کردنەوەی کۆبوونەوەکەدا، باسی لەوە کرد کە وەک ئیتاڵیا پشتیوانی دەکەن لە فرەلایەنی کاریگەری پشت بەستوو بە یاسا نێودەوڵەتییەکان و گوتی: ''پەتای (ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ) بازرگانی نێودەوڵەتیی رووبەڕووی کێشە کردەوە''.
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا ئاماژەی بە گرنگیی بەرپەرچدانەی نێودەوڵەتی کرد بەرامبەر پەتای کۆرۆنا و گوتی: ''هاریکاریی نێودەوڵەتیی و فرەلایەنی کاریگەرترین ئامرازن بەرامبەر بەرەنگاریە جیهانییەکان''.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی G20دا، فراوانکردنی هاریکاری نێودەوڵەتیی و فرەلایەنی دژبە پەتای کۆرۆنا و تاقیکردنەوە هاوشێوەکانی تاوتوێ بکرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها هەوڵە هاوبەشەکان لە پێناو گەشەپێدانی ئەفریقا لەژێر ناونیشانی وەک بەرەنگاربوونەوەی برسێتیی، پەروەردە، گۆڕانی ئاووهەوا و کۆچ تاوتوێ دەکرێت.
چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، راگەیەندراوی ماتێرا پەسەند بکرێت.