Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
15 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 15 ئاب 2018
واشنتۆن – AA
فه‌رمانده له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، فیلیكس گیدنی رایگه‌یاند دوای ته‌واوكردنی مه‌شق و راهێنانه پێویسته‌كان ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له منبج ده‌ست پێده‌كه‌ن.
فیلیکس گیدنی له رێگای تێلێكۆنفڕانسهوه به‌شداری له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) كرد.
فه‌رمانده له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، فیلیكس گیدنی به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه پرۆسه‌ی منبج به‌و شێوه‌یه‌ی پلانیان بۆ داناوه ده‌ڕوا به‌ڕێوه و گوتی: "هێزه‌كانی توركیا به شێوه‌ی ده‌ورییه‌ی سه‌ربه‌خۆ/هه‌ماهه‌نگ به‌رده‌وامن و ئه‌م ده‌ورییانه ئێجگار سه‌ركه‌وتوون. ئه‌م ده‌ورییانه ئیدی بوونه‌ته پرسی رۆتینی. له‌م نزیكانه مه‌شق و راهێنان بۆ ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش ده‌ست پێ ده‌كات. له ئامادهبوونماندا (بۆ دهورییهكان) له كاتی مه‌شق و راهێنان ده‌ست ده‌كه‌ین به ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش".
گوته‌بێژی پنتاگۆن، ئه‌ریك پاهۆن له ١٨ی حوزه‌یرانی رابردوو رایگه‌یاندبوو، یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا به‌پێی بنه‌ماكانی ئاسایش نه‌خشه‌ڕێگای منبج به شێوه‌ی هه‌ماهه‌نگ، به‌ڵام سه‌ربه‌خۆ ده‌ستیانكردووه به دهورییهكانیان.