Muhammet Ali Kemal
17 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2016
هاوپەیمانیی نیشتمانیی هێزە ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێڕەکانی سووریا رایگەیاند جەواد ئەبوخەتابیان وەک سەرۆکی حکوومەتی کاتیی سووریا هەڵبژاردووە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە ئەژماری فەرمی تویتەری هاوپەیمانیی نیشتمانیدا بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە بە دەنگی ٥٤ کەس لە کۆی ٩٨ ئەندامی دەستەی گشتیی هاوپەیمانیی نیشتمانیی هێزە ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێڕەکانی سووریا، ئەبوخەتاب وەک سەرۆکی حکوومەتی کاتیی هەڵبژێردراوە.
سەرۆکی هاوپەیمانییەکە ئەنەد ئەلعەبدە، لە تویتێکدا سەبارەت بە بابەتەکە، ئەوەی پشتڕاست کردووەتەوە هاوپەیمانیی نیشتمانیی هێزە ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێڕەکانی سووریا لە رێگەی دانیشتنێکی نائاساییەوە جەواد ئەبوخەتابی راسپاردووە بەمەبەستی پێکهێنانی ئەو حکوومەتەی کە ئامانجی خزمەتکردنی ناوچە رزگارکراوەکانە لەدەستی رژێم.
ئەلعەبدە هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەبوخەتاب لە ئەرکە ''قورسەدا'' خواستووە.