Ramal Mahm -Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا رایگەیاند، کە چەک و جبەخانەکانی رێکخراوی تیرۆرستی داعشی لە رەققە کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا، ڕایگەیاند: "لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا، کە چوار فڕۆکەی جۆری رافالە، چوار فڕۆکەی دیکەی جۆری میراگ ٢٠٠٠ و یەک فڕۆکەی جۆری ئاتلەنتیکۆ کە سەر بە فەڕەنسان، بەشداریان کردووە لە ئۆپەراسیۆنی لەناوبردنی ژمارەیەکی زۆری چەک و جبەخانەکانی داعش".
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە جیا لەوەش لەم ئۆپەراسیۆنانەی کە ماوەی هەفتەیەکی خایاندووە، چەندین بنکەی داعش کە چەکی قورس و ماددەی تەقێنەری لێبووە بۆردومان کراون.