Yaser Albanna,Hamdi Yıldız,Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
غه‌ززه - AA
دوێنێ هه‌ینی كه له كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان له قودس و كه‌رتی غه‌ززه سێ میدیاكار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بریندار كران.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له میدیاكاران، ساڵح مسری رایگه‌یاند دوێنێ هه‌ینی له كاتی رووماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كان له قودس و كه‌رتی غه‌ززه سێ میدیاكار له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بریندار كران.
ساڵح مسری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هێزه‌كانی ئیسرائیل به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن میدیاكاران ده‌كه‌نه ئامانج و گوتی: "هێزه‌كان ئیسرائیل له ناوچه‌ی وادی حمس له قودس هێرشیان كردۆته سه‌ر په‌یامنێری Associated Press ئه‌یاد حامد و لاقیان بریندار كردووه. له غه‌ززه‌ش له كاتی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن گوللـه‌یان له په‌یامنێری رۆژنامه‌یه‌كی خۆجێیی، ئوسامه كههلوت گرتووه و به گولله‌ی پلاستیكی لاقی میدیاكاری ئاژانسی هه‌واڵی چینی Xinhua حاته‌م عومه‌ر-یان بریندار كردووه".