Muhammet Ali Kemal
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئیدلب- AA
له سووریا له ئه‌نجامی پێشێلكردنی ئاگربه‌ست به‌پێی رێككه‌وتنی ئیدلب له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨‌دا و ئه‌نجامدانی هێرش و په‌لامار له‌لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه پشتیوانییكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئێران و رووسیاوه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن گه‌یشتووه‌ته ٧٥٠ هه‌زار كه‌س.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی ده‌ستوه‌ردان له سووریا، محه‌مه‌د حه‌لاج، كه ناوه‌نده‌كه‌ی یه‌كێكه له رێكخراوه لۆكاڵییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند: "له‌رۆژی واژووكردنی رێككه‌وتنی ئیدلب تا ئێستا، سێ قۆناغی هێرش و په‌لاماره‌كان به‌ڕێوه‌چوون و نزیكه‌ی ٧٥٠ هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل ناچاربوون ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن. ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له شارۆچكه‌كانی مه‌عره‌ت نو‌عمان، سه‌راقیب و ئه‌ریحا، كه ژماره‌ی دانیشتوانیان زۆره و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی گه‌وره‌ن، نیگه‌رانین له‌وه‌ی كه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون بگاته ملیۆنێك كه‌س".
محه‌مه‌د حه‌لاج باسی له‌وه‌شكرد گه‌وره‌ترین پێداویستیی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ربه‌ده‌ربوون و ناچاربوون ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن، بریتییه له شوێنی مانه‌وه و ئاوی پاك و گوتی: "نه‌بوونی ئاوی پاك، رێگه‌وبان و تۆڕی زێراب، هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانن".