Şenhan Bolelli
27 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2019
مەدرید - AA
گرووپەکانی لایەنگری سەربەخۆی کەتەلۆنیا لە شاری بارسێلۆنا خۆرھەڵاتی ئیسپانیا، خۆپیشاندانێکی بێ مۆڵەتیان رێکخست، بەو ھۆیەوە پۆلیس دەستوەردانی کرد بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا، لانیکەم دوو کەس دەستگیرکران و چەند کەسێکیش برینداربوون.
دوای ئەوەی دادگای باڵای ئیسپانیا لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا بە بریارێک نۆ سیاسەتمەداری کەتەلۆنیای بە ھۆی رێفراندۆمی سەربەخۆیی نایاسایی کە لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەنجامدرا بە نۆ ساڵ بۆ ١٣ ساڵ زیندانیکردن سزادا، ئەو خۆپیشاندانانەی لە ناوەندی بارسێلۆنا دەستیانپێکردووە پێی نایە ١٣ـەمین رۆژەوە.
ھێزە ئەمنییەکان دەستوەردانیان لە خۆپیشاندانەکە کرد و خۆپیشاندەرانیش بەرد، ھێلکە و تۆپی تێنسیان گرتە ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس.
راگەیاندنی ئیسپانیا باسی لەوە کرد کە لانیکەم دوو کەس دەستگیرکراون، چەند کەسێکیش برینداربوون کە یەکێکیان لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کراوە.
خۆپیشاندانەکە کە لە لایەن دوو رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە رێکخرابوو و ٣٥٠ ھەزار کەس بەشدارییان تیادا کرد، بە شێوەیەکی ئاشتییانە کۆتایی پێ ھات.
- قۆناغەکەی کەتەلۆنیا
سەرەڕای ئەوەی دادگای دەستووری ریفراندۆمەکەی بە نایاسایی لە قەڵەمدا، بەڵام ئیدارەی ئۆتۆنۆمی کەتەلۆنیا لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا.
بەتۆمەتی رێکخستنی ریفراندۆمەکە، ١٢ سیاسەتمەدار و سەرۆکی رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کە نۆیان دەستبەسەرن بڕیاری سزای زیندانیکردنی نۆ بۆ ١٣ ساڵیان بەسەردا سەپێندرا.
دوای دەرکردنی بڕیارەکە، خۆپیشاندان لەو وڵاتەکە کە ناوەندی خۆپیشاندانەکان شاری بارسێلۆنایە دەستیپێکرد و تا ئێستا ٦٠٠ کەس برینداربوون و نزیکەی ٢٠٠ کەسیش دەستگیرکراون.