Mahmut Atanur,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2018
جاكارتا - AA
به هۆی نه‌دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی زیاتری قوربانیانی ئه‌و فڕۆكه نه‌فه‌ر هه‌ڵگره‌ی کە له 29ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا له ئیندۆنێزیا كه‌وته‌خواره‌وه، كاره‌كانی گه‌ڕان راگیرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌زگای گه‌ڕان و رزگاركردنی نیشتمانی ئیندۆنێزیا (BASARNAS)، بامبانگ سوریۆ ئاجی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به هۆی ئه‌وه‌ی له‌و كارانه‌ی دوای رووداوی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه ده‌ستیانپێكردووه ته‌رم و پاشماوه‌ی زیاتری فرۆكه‌كه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، كۆتاییان هێناوه به چالاكییه‌كانی گه‌ڕان.
بامبانگ سوریۆ ئاجی باسی له‌وه كرد كه له ئه‌نجامی ئه‌و كارانه‌ی ماوه‌ی 13 رۆژ به‌رده‌وامه ناسنامه‌ی 79 كه‌س له قوربانیانی رووداوه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه هێڵی ئاسمانیی لیۆن ده‌ستیكردووه به پێدانی نزیكه‌ی 85 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی به هه‌ریه‌ك له خانه‌واده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.