Ahmet Dursun
02 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2021
ئەنقەرە - AA
ئەوە راگەيەندرا كە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی نەوت لە باشووری تاران پایتەختی ئێران كەوتووەتەوە.
بەپێی ھەواڵێکی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، بەھۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە پاڵاوگەی نەوتی شەھید تونگویان لە باشووری تاران، سەرجەم کارەکانی پاڵاوگەکە وەستاوە.
لە ھەواڵەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە بەھۆی ئاگرەکەوە دووکەڵێکی گەورە بەرزبووەتەوە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ئامبوڵانس رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە کە بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان ھیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە دەستیپێکردووە.