Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند کە وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م بهێنێت و ئه‌مریكاش به سزاكانی زیان به گه‌لی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش گرژی له ناوچه‌كه لێده‌كه‌وێته‌وه.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تویتێكدا وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی دایه‌وه كه له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ژاپۆن سه‌باره‌ت به ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران گوتبووی "به‌دوای گۆڕینی رژێمدا ناگه‌ڕێین، چه‌كی ئه‌تۆمیمان ناوێت و ته‌نها ده‌مانه‌وێت له‌وه دڵنیا بین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له تویته‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی "ده‌مێكه به فتوای قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی (رابه‌ری ئێران) ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی رایگه‌یاندووه كه به‌دوای به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمییدا نین. گرووپی B به تیرۆری ئابووری زیان به گه‌لی ئێران ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی گرژی له ناوچه‌كه. كرده‌وه‌كان نه‌ك گوته‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه دۆناڵد تره‌مپ به نیازی چییه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ژاپۆن رایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و وڵاته، شینزۆ ئابێ تاوتوێی ره‌وشی ئێران-یان كردووه و گوتبووی "زۆر كه‌سی ئێرانی ده‌ناسم كه كه‌سانی زۆر باشن. ئێران شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته وڵاتێك له سهركردایهتیكردنیشیدا زۆر باش بێت. به‌دوای گۆڕینی رژێمدا ناگه‌ڕێین، چه‌كی ئه‌تۆمیمان ناوێت و ته‌نها ده‌مانه‌وێت له‌وه دڵنیا بین".