Mehmet Yılmaz,Aşkın Kıyağan
28 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2019
وارشۆ- AA
وه‌زیری به‌رگریی پۆڵه‌ندا، ماریوس بلاكسزاك ئاشكرایكرد وڵاته‌كه‌ی خوازیاره ٣٢ فڕۆكه له جۆری ئێف-٣٥ له ئه‌مریكا بكڕێت.
ماریوس بلاكسزاك له په‌یامێكدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، جه‌ختی له پێویستی گۆڕینی پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان له وڵاته‌كه‌ی كه هی سه‌رده‌می یه‌كێتیی سۆڤێتن، كردووه‌ته‌وه.
بلاكسزاك له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه ''ئه‌مڕۆ له‌پاڵ پاكێجه لۆجستی و راهێنانه‌كاندا، داواكاریی خۆمان بۆ كڕینی ٣٢ فڕۆكه‌ی ئێف-٣٥ دایه هاوبه‌شه ئه‌مریكییه‌كانمان''.