Meltem Bulur,Muhammet Ali Kemal
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
تورکیا هێرشە تیرۆریستییەکەی شاری جەلال ئاباد پایتەختی ویلایەتی نەنگەرهار رۆژهەڵاتی ئەفغانستان کە کوژرانی ١٥ کەسی لێکەوتەوە، ئیدانە کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە بە دڵتەنگییەوە هەواڵی هێرشێکی تیرۆریستییمان لە شاری جەلال ئاباد پێگەیشتووە کە بووەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو هێرشە تیرۆریستییە ئیدانە دەکەین و سەرەخۆشی لە حکوومەتی ئەفغانستانی دۆست و گەلی ئەفغانستانی برا دەکەین و هیوای شیفای بەپەلە بۆ بریندارەکان دەخوازین".
گوتەبێژی ویلایەتی نەنگەرهار، عەتائوڵڵا هۆگیانی لە لێدوانێکدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری جەلال ئاباد تەقیوەتەوە کە هێرشەبەرەکەشی لەناودابووە.
هۆگیانی ئاشکراشیکرد لە هێرشەکەدا، ١٥ کەس کوژراون و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.