Muhammet Kurşun
10 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2020
تاران – AA
لە ئێران لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) گیانیان لەدەستداوە، بەمەیش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەھۆی ئەو پەتا جیھانگیرەوە گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ ٢٨ ھەزار و ٢٩٣ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٥ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا سێ ھەزار و ٨٧٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەو پەتایە تۆمار کراون.
تا ئێستا ٢٨ ھەزار و ٢٩٣ کەس بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە، ٤٩٦ ھەزار و ٢٥٣ کەس.
ھەروەھا رەوشی تەندروستیی چوار ھەزار و ٤٣٩ کەس ناجێگیرە و ٤٠٣ ھەزار و ٩٥٠ کەسیش چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
سیما سادات لاری سەرنجیشی خستە سەر ئەوەی کە دامەزراوە تەندروستییەکانی وڵاتەکەی تا ئێستا، چوار ملیۆن و ٢٨٤ ھەزار و ٤١٣ پشکنینی کۆرۆنایان ئەنجامداوە.
گوتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆی ٣١ پاریزگای وڵاتەکەی ٣٠یان لە لیستی سوور و مەترسیداردان.
بەھۆی زۆری ژمارەی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە پارێزگاکانی تاران، قوم، قەزوین و ئەلبورز دووبارە رێوشوێنەکان توندکراونەتەوە.
یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران لە ١٩ی شوباتی رابردوو لە شاری قوم تۆمار کرا.