Abdullah Shukur
03 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2018
کاراکاس - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئێمە وەک وڵاتێک کە لەم چەند مانگەی دواییدا رووبەڕووی ھێرشی توندی ئابووری بووینەتەوە، ئەو بڕیارە میزاجیانەی کە پێچەوانەی پێوەرەکانی سیستەمی بازرگانی جیھانییە، بە گونجاو نازانین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ڤێنیزوێلا، نیکۆلاس مادورۆ بەشداری لە کۆربەندی کاری تورکیا-ڤێنزوێلا کرد و تیایدا وتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لە رووداوەکەی ٥ی ئابی رابردوو لە ڤێنیزوێلا کرد و گوتی: "ئەو رووداوەی لە ٥ی ئابی رابردوو روویدا، ھێرشێکی ناپاکانە بوو بۆ سەر ئیرادەی سەربەخۆیی گەلی ڤێنیزوێلا و بەرێز مادورۆ".
ئەردۆغان گوتیشی: "دەزانم کە ھەڵوێستی بەھێزی ڤێنیزوێلا بەرامبەر ستەملێکراوان و مافخوراوان، چەند لایەنێکی ناڕەحەت کردووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بەھێزبوونی ئابووری تورکیا گوتیشی: "ئابووری تورکیا کە خاوەنی بناغەیەکی بەھێزە، سەرەڕای گشت ھەوڵەکانی رێگری، توانایەکی بەھێزی خستووەتەڕوو".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئێمە وەک وڵاتێک کە لەم چەند مانگەی دواییدا رووبەڕووی ھێرشی توندی ئابووری بووینەتەوە، ئەو بڕیارە میزاجیانەی کە پێچەوانەی پێوەرەکانی سیستەمی بازرگانی جیھانییە، بە گونجاو نازانین".