Abdullah Shukur
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە بۆ ئەوەی "پێشبرکێی پڕچەککردن" بوەستێنێت، لەوانەیە لەگەڵ سەرۆکی چین، شی جین پینگ و سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆببێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسی "پێشبرکێی پڕچەککردن" کرد.
ترەمپ رایگەیاند "دڵنیام لەوەی کە لە کاتێکی داھاتوودا، لەگەڵ سەرۆکی چین، شی و سەرۆکی رووسیا، پوتین کۆدەبمەوە و قسە لەسەر راگرتنی ئەو پێشبرکێیە بێزارکەری پرٍچەککردن دەکەین. ئەمریکا ئەمساڵ (بۆ ئەم پێشبرکێیە)، ٧١٦ ملیار دۆلار خەرجکردووە. ئەمە شێتانەیە".
ترەمپ راشیگەیاند کە لە زۆربەی لێدوانەکانیدا باسی لە گەورەیی و بەھێزی سوپای ئەمریکای کردووە و راشیگەیاندووە کە سەردەمی ئیدارەی ئەودا زۆترین بوودجەی بۆ سوپا تەرخانکردووە.
بوودجەی دارایی ساڵی ٢٠١٩ی پینتاگۆن بە ٧١٧ ملیار دۆلار دیاریکرا و ئەمەش لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپمەوە پەسند کرابوو.