Aylin Dal
22 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلێس میشێل دیدار ساز دەکات.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، کاتژمێر ١٤:٠٠ی ئەمڕۆ، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان ڤیدیۆ کۆنفرانسێک لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا مێرکڵ و سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا میشێل ئەنجام دەدات.
لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی 'میت'، هاکان فیدان و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆمار، فەخرەددین ئاڵتوون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆمار، حەسەن دۆغان ئامادەدەبن.