Muhammet Ali Kemal
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2017
مەنامە- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گەل ھەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەحرێن، خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە و جێنشینیی ئەو وڵاتە، شازادە سەلمان بن حەمەد ئال خەلیفە، کۆبووەوە.
کۆبوونەوە سێقۆڵییەکە ماوەی یەک کاتژمێری خایاند و بەشێوەیەکی داخراو بەڕووی میدیاکاندا بەڕێوەچوو.
رەجەب تەیب ئەردۆغان و خەلیفە بن سەلمان ئال خەلیفە لەدوای کۆبوونەوەیان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "موسوڵمانان له سووریا، عێراق، لیبیا، یه‌مه‌ن و چه‌ندین شوێنی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ژاد، نه‌ته‌وه، زمان، هۆز، ره‌نگ و مه‌زهه‌ب له یه‌كتر نامۆكراون و یه‌كتر له‌ناوده‌به‌ن. هه‌موو پێكه‌وه ده‌بینین شاره گرنگه‌كانی شارستانییه‌ت و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كراونه‌ته مه‌یدانی جه‌نگی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و شه‌ڕی بریكاری و هێزه ده‌ره‌كییه‌كان. له كاتێكدا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌دا ویژدانی مرۆڤایه‌تی بێده‌نگه، ده‌سه‌ڵاتدارانی دۆخه‌كه ته‌ماشا ده‌كه‌ن و ریكارهكانیش به‌داخه‌وه ته‌نها فرمێسكی تیمساحی ده‌ڕێژن".
گوتیشی: "له جوگرافیاكهماندا چاره‌نووس و خهمهكانیشمان هاوبه‌شه. له‌م خاكه‌دا، مێژوو و ئاینده‌شمان هاوبه‌شه. گرنتی نییه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ر برا عێراق و سووری و لیبییهكانماندا دێت، سبه‌ی به‌سه‌ر ئێمه‌شدا نه‌یه‌ت. له‌به‌رئه‌وه، ده‌بێت هه‌ر ئێستا ده‌ستبه‌كاربین و دوای نه‌خه‌ین".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند ''زۆر دەمێکە کاتی ئەوە هاتووە کە جیهانی ئیسلامی و تەنانەت هەموو مرۆڤایەتی لە پێناو داهاتوودا، یەکگرتوو بین و پێکەوە هەنگاو بنێین. لە کاتێکدا کە دراوسێکانت لە دەردیسەریدا دەژین، براکانی کە روو دەکەنە هەمان رووگە و بەهەمان زمان قسە دەکەن، ناکرێت هیچ وڵاتێک و هیچ کۆمەڵگەیەک تەنها لە بیری خۆشگوزەرانی خۆیدا بێت''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بەئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دوا و گوتی: "ئێمە خۆمان بەئامانجێکەوە بەستۆتەوە. دواتر بەرەو رۆژهەڵات و منبج و رەققە، ئەگەر لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی بەهاوبەشی هەنگاو بنێین، ئامانجمان دروستکردنی ناوچەیەکی ئەمنی داماڵراوە لە تیرۆریستان کە زیاتر برا عەرەب و تورکمانەکانی لێ نیشتەجێ دەکرێن".
گوتیشی: ''چەند مانگێک لەمەوپێش مەودای ٢ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە تیرۆریستان پاک کرایەوە، بەڵام ئەمە بەس نییە. ئامانجمانە لێرە نزیکەی ٤-٥ هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە ئازاد بکەین".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: ''داعش رێکخراوێکی تیرۆریستییە، چونکە ئایینی ئێمە ئایینی ئاشتییە. بەداخەوە کە بەردەوام داعش تیرۆری پەیڕەوکردووە، مرۆڤە بێ دیفاعەکانی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشتووە. ناکرێت ئەم مرۆڤانە هەرگیز مرۆڤگەلی موسوڵمان بن. لە ئێستادا ئێمە بەردەوام لەلایەن داعشەوە لەژێر هەڕەشەداین. داعش بووەتە مایەی ئەوەی کە هەموو موسوڵمانان ناشرین بکرێن. ئێمە شایەنی ئەوە نین''.
راشیگەیاند "لە ئێستادا لە هەندێک شوێنی جیهاندا تیرۆر و ئیسلام دەخەنە پاڵ یەک. لێرەوە دەڵێم، کەس ئیسلام و تیرۆر نەخاتە پاڵ یەک، کەس ئیسلام نەخاتە پاڵ رادیکاڵیزمەوە. چونکە ئیسلام رادیکالیزم قبووڵ ناکات".
دواتر ئەردۆغان باسی دۆخی فەڵەستینی کرد و گوتی: "پێویستە نەک تەنها موسوڵمانان، بەڵکو هەموو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەبەرامبەر ئەو رێکارانەی لە قودس کە یەکەم رووگەی ئێمەیە، گیراونەتە بەر و بووەتە مایەی برینداربوونی ویژدان و گۆڕانی هەڵوێست، هۆشیاربن. هەموو ئەو هەنگاوانە جگە لە هۆکار بۆ هەڵکشاندنی گرژییەکان، هیچ سوودێکی دیکەی نابێت. سەرەڕای بوونی بڕیاری ژمارە 2 هەزار و 334ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەڵام لە خۆرهەڵاتی قودس و کەناری خۆرئاوا، جگە لە ئاژاوەگێڕیی هیچی دیکە نییە".
گوتيشی: "کۆتاییهێنان بەهەریەک لەو گەمارۆیەی بێ لەبەرچاوگرتنی یاسا نێودەولەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ خراوەتە سەر فەڵەستینییەکان و درووست‌کردنی یەکە نیشتەجێبوونە نایاساییەکان، پیشمەرجی سەقامگیریی و ئاشتی هەتاهەتاییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست''.